TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 29 Haziran 2021 18:21

پەیامی کورد       ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا. 

باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیەتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی ووڵاتەکەی کرد بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆرکرد بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی.

Paylas: