TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2022 00:59
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا.

باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی

Paylas: