TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون وەزیری بەرگری عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 25 Haziran 2020 22:05

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون وەزیری بەرگری عێراق کرد .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/6/25 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا .
وەزیری بەرگری عێراق تیشکی خستە سەر زیادبوونی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا کە داعش دوژمنی هەموومانە و جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا ناکات بۆیە پێویستە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگەدا کرد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا . ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

Paylas: