TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2021 21:24

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سالار عەبدۆلسەتار وەزیری دادی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی گرینگی هەماهەنگی كردن لە بواری  بەشداریکردن و ئامادەبوون لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
لە دیدارەکەدا هەروەها ، جەخت لە گرینگی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان و کەس وکاری شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق کرا.     
سەرۆکی حکوومەت داوای کرد، وەزارەتی دادی فیدراڵی و دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق، ڕۆڵی گرینگ و ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و ڕێگریکردن لەو کارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵ و زەوی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ نەهێشتنی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی ئەو ناوچانە.

Paylas: