Kurdistan
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا دەکات
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (3ی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ئاتیلا تۆس"، کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسووڵی گشتی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
کونسووڵی گشتی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە ووڵاتەکەی بە رێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەنرخێنێت. خواستی هەنگاریاشی، بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا.