TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووریا کرد

سارا
Yazar
📅 13 Ekim 2019 18:08

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.1013 لە هەولێر مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سووریا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان کراوە و تێیدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتیانە کردەوە.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و ڕەتکردنەوەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە کرایەوە.

Paylas: