TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) دەکات

سارا
Yazar
📅 19 Nisan 2021 19:17

پەیامی کورد     ....    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان ،  ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد UNITAD) کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەری و دام ودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان کرا.

ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یوونیتاد ، ستایشی هەماهەنگی حکوومەتی هەرێم و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکوومەتی لە کار و ئەرکەکانی تیمی یوونیتاد و سیستەمی دادوەری کرد و ئەزموونی هەرێمی کوردستانیشی لەم بوارەدا، وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە ناوبرد. 

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی یوونیتاد ی کرد بۆ ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییانی تاوانەکانی داعش و قەرەبووکردنەوەی کەس و کاریان. پیرۆزبایی شی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک داواکاری گشتی دادگای نێودەولەتی تاوانەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

Paylas: