Kurdistan
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلووم دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلووم دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلووم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلووم.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرینگی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە ، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور ، چارەسەر بکرێن.