Kurdistan
مەسروور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی كرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی كرد
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لەلایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.