TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات و کەسانی نوێ لە حکوومەت دادەمەزرێنن

سارا
Yazar
📅 12 Haziran 2019 17:24

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی دەست بە سەردانكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی ناوی كاندیدەکانیان لێ وەربگرێت و كابینەكە ئامادە بكات و رادەستی پەرلەمانی بكات تا دەنگی لەسەر بدرێت.

عارف ڕۆشدی ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راێگەیاند : "دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی ڕاستەوخۆ دەست بە سەردانكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی كاندیدی لایەنەكان وەربگرێت و كابینەی خۆی ئامادە بكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت، چوونكە رێككەوتن لەسەر پۆستەكان كراوە".

راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی گوتیشی، رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی مەرسوومی سەرۆكایەتی ھەرێم دەربچێت و دەست بە سەردانەكانی بكات، هەروەها سەردانی ھەموو ئەو لایەنانەش دەكات كە بەشداری لە كابینەی نوێدا دەكەن.

ڕۆشدی باسی لەوەش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ وەزارەتەكانی پشكی خۆی ئامادە كردووە و ئەمجارە زۆرینەی وەزیرەكان كەسانی نوێن، كە بۆ وەزارەتەكان دیاری كراون.

Paylas: