TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى کرد له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا لە عێراق

سارا
Yazar
📅 12 Ekim 2022 00:38
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى کرد له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا لە عێراق 

ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوولی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا.
گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

Paylas: