مەسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی هاتنهوهی مانگی رهمهزانی پیرۆز پهیامێكی بڵاوكردهوه
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی هاتنهوهی مانگی رهمهزانی پیرۆز پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا . سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانیش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرینگییان هەیە .
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان