TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد

سارا
Yazar
📅 13 Aralık 2023 05:15
پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد

 سێشەممە 12/12، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.

باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانیکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی برەودان بە پەیوەندی نێوان هەردوولا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی رەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا.

Paylas: