مەسروور بازانی لەگەڵ باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی ئۆلە دیل باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو. بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی ئاڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئاڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان .
لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانین . لە هەمانکاتدا پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکەین .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە هۆی دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.