مەسرور بارزانی بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات لە دوبەی
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات لە دوبەی
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ له شاری ههولێرهوه بهره و وڵاتی ئیمارات بهڕێ كهوت و بڕیاره بهشداریی لووتكهی جیهانی حكوومهتهكان بكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە /2023/2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكوومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشدار دەبن.