TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی: حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر چاكسازی

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2021 01:22

‌پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر چاكسازی

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی سوورە لەجێبەجێكردنی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرد و گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی (یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.

 

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئامانج لە چاكسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵكی شایستەیە، دووپاتیشی كردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوورە لەسەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

 

هەر لە كۆبووەنەوەكەدا، عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی خستەڕوو، پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەكان بەپێی تایبەتمەندی، راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشكەشكرد، كە تایبەت بوو بە بابەتەكانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و نەهێشتنی رۆتین لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتدا.

 

دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەك راسپاردە بخرێنە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی

Paylas: