مەسرور بارزانی لەسەر رووداوەکەی مێردین پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی لەسەر رووداوەکەی مێردین پەیامێکی بڵاو کردەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كه له باكووری كوردستان كرایه سه‌ر خێزانێكی دانیشتووی پارێزگای دهۆك و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/1/2023، په‌یامێكی راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان