TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی: ئامادەین بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2022 17:03

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: ئامادەین بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەسەر دۆخی عێراق بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند نیگەرانە بە دۆخی عێراق و پەیوەندیی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا، لەبارەی دۆخی عێراقەوە، ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم بەو توندوتیژییە نوێیە لە عێراق هەیە. لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی قسەم کرد بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەم لە ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یارمەتیدان بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتە.

کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەکی گشتگیر و ڕاستگۆیانە لەسەر کێشە جددی و قووڵەکان بکرێت کە بەرەوڕووی وڵات بوونەتەوە. پێویستە بوێری ئەوەمان هەبێت کە جیاوازییەکانی یەکتر قبووڵ بکەین و دان بەوەدا بنێین کە ئەو بارودۆخەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.

Paylas: