Kurdistan
مەسرور بارزانی و محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم کۆبونەوە
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی و محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم کۆبونەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات لەگەڵ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، لە کۆبونەوەیەدا کە بەرپرسانی باڵای دوبەی ئامادەی بوون گفتوگۆ کراوە دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات، جەخت لە گرنگی پتەوکردنی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کراوەتەوە.