TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی: رۆژێك لە رۆژان داهاتی نەوت و غاز بەرەو كۆتایی دەچێت

Navas Jan
Admin
📅 06 Aralık 2022 22:38

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: رۆژێك لە رۆژان داهاتی نەوت و غاز بەرەو كۆتایی دەچێت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەگەر پەرە بەكەرتی كشتوكاڵ بدەین هیچ مەترسییەك لەسەر ئاسایشی خۆراكمان نابێت.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی لەبارەی كەرتی كشتوكاڵ و پەرەپێدانی رایگەیاندوە، دەتوانین بابەتی ئاسایشی خۆراك بەتەواوی لەكوردستان دابین بكەین، ئەگەر پەرە بەو كەرتە بدەین ئێمە هیچ مەترسییەك لەسەر ئاسایشی خۆراكمان نابێت كە بابەتێكی زۆر گرنگە بۆ مانەوەی هەر نەتەوەو نیشتمان و كیانێك.
وتوشیەتی: پەرەپێدانی ئەم كەرتە وادەكات كە بتوانێ كاریگەریی هەبێت لەسەر ناوچەكانی دیكە، بۆ نمونە ئێمە لە عیراقدا دەتوانین كوردستان وەكو سەبەتەی خۆراك بەكاربهێنین، چونكە زەوییەكی بەپیتمان هەیە ئێمە ئەگەر سود لەوە وەربگرین زۆر وڵاتی دیكە هەن كە لەوانەیە ئەو خاكەیان نەبێت بتوانن كشتوكاڵی تێدا بكەن، هەرێم دەتوانێت پێداویستییەكانی ئەوانیش دابین بكات.
لەبەشێكی تردا مەسرور بارزانی وتوشیەتی: راستە ئێمە نەوت و غازمان هەیەو زۆرترین داهاتمان لەو كەرتەوە بوە، بەڵام رۆژێك لە رۆژان ئەم داهاتە بەرەو كۆتایی دەچێت، دەبێ لەسەرەتاوە بیر لەوە بكەینەوە كە توانای ئەوە هەیە كەرتی كشتوكاڵ ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ وڵات، من پێموایە تاوەكو ئێستا ئەمە نەكراوە، هەڵە بوە دەبو زو وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵیدا بكرێت بۆئەوەی ئەم بناغەیە لە سەرەتاوە دروستبكرایە.

Paylas: