TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی بوردۆمانەکەی حزبی دیموکرات دەکات

سارا
Yazar
📅 09 Eylül 2018 20:49

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی لە کوردستان و شاندی یاوەری کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٠٩ی ٠٩ی ٢٠١٨ مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ژەنڕاڵ ژۆزێف ئەندێرسۆن بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی لە کوردستان و شاندێکی یاوەری .

لەم کۆبوونەوەیەدا مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بۆردوومان کردنی بارەگای حزبی دیموکرات لە کۆیە ڕاگەیاندوو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و هیوای بەپەلە چاک بوونەوەی خواست بۆ بریندارەکان .

هەروەها دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەتی ناوچەکە گفتۆگۆیان لە سەر کرا و هەروەها جەخت لە سەر هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی بەرنامەی کارپێکراو و تیشک خرایە سەر ڕێکخستنەوە و زیاتر کردنی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاماژە بەوەشدرا کە بە هێزکردنی پێشمەرگە دەبێتە هۆی سەقامگیری و ئەمنیەتی زیاتر لە ناوچەکە .

لە بەشێکی دیکە ئەم دیدارەدا تیشکخرایە سەر ڕەوشی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە گشتی و باروودۆخی کەرکووک بە تایبەتی ، کە ئەوەی لەوێ ڕوودەدات مایەی نیگەرانییە و پێویستە هۆکاری نائارمی نەمێنێت هەروەها مەسرور بارزانیلەمبارەوە ڕایگەیاند : بە لای ئێمەوە کەرکووک داگیکراوە و ڕووداوەکان قبوڵکراو نین ، پیویستە لە چوارچێوەی ماددەکانی دەستووردا بارودۆخی کەرکووک چارەسەر بکرێت

Paylas: