مەکتەبی سیاسی پارتى : حۆكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌یه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی كۆبووەو تیایدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەنجامى هەلبژادنەکانى و دوای هەڵبژاردنەکان راگەیاند.
لەراگەێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتی بڕوای وایه حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
باسى لەوەشکردوە، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه چارهسهرنهكراوەکانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم.
هاوکات پارتى جەختیکردوەتەوە کە یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته و،پێكه‌وه كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان و به‌دیهێنانی مافه به‌دی نههاتووەکان ئه‌ركی هه‌مووانه.
لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەم مانگە پارتى دیموکراتى کوردستان ٣٣ کورسى پەرلەمانى دەستهێناو پێنج کورسی بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو زیادی کردوە.