مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە
سەرکردایەتیی یەکێتی دەستەیەکی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان پێکهێنا و بڕیاریشی دا، مەکتەبی سیاسیی حزبەکە دەست بەکار ببێتەوە.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەڤانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رایگه‌یاند: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌یه‌كی نوێ به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت رەسول جێگری سكرتێری گشتی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی تاوەکو ئەنجامدانی کۆنگرەی داهاتوو هه‌ڵبژێردراوه كه زۆربه‌یان ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسین".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”یەکێتی یەک لیستی هەیە و هیچ کەسێکی دیکە لە هیچ لیستێکی دیکەدا نوێنەرایەتی یەکێتی ناکات“.
ئاشکراشی کرد کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتییە و ئیشی سکرتێری گشتی دەکات، ”ئەو بڕیاردەر دەبێت تا کۆنگرە“.
ڕوونیشی کردەوە کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕای کادیرانی حزبەکەی وەردەگرێت و دواتر پێشنیازی بەستنی وادەی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەخاتە بەردەم سەرکردایەتی.