TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە سەر ئەم پرسە کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 14 Kasım 2020 18:37

پەیامی کورد     ...    مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە سەر ئەم پرسە کۆدەبێتەوە 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و لەبارەی کۆبونەوەی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە  پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز و دەربڕینی هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەیەوە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبونی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەبێت و پرسی کۆبوونەوەی سبەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و وەزیرەکانی کورد لە حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
بەرەبەیانی ١٢ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی شیعەو سقوننە دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز، یاساکە هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بە رەوانەکردنی بەشێک لە نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ لە بەرامبەر پشکی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

Paylas: