TR KU SO
FB X
Kurdistan

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر کرد

Navas Jan
Admin
📅 29 Haziran 2022 21:11

پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر کرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر كرد، كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كردبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی .

Paylas: