TR KU SO
FB X
Kurdistan

منداڵێکی ١٦ ساڵان لە کرماشان لە سێدارە دەدرێت

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2018 20:37

منداڵێکی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٦ ساڵان بە هۆی دەمەقاڵەیەکەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە، هاوپۆلییەکی خۆی کوشتبوو، هەتا چەند ڕۆژی دیکە لە سێدارە دەدرێت.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی " همدلی "، میلاد عەزیمی خەڵکی کرماشان " ٥ ساڵ پێش " بە تاوانی کوشتنی هاوپۆلییەکی خۆی دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارە بەسەردا سەپاوە.

میلاد عەزیمی لەکاتی ئەنجامی تاوان تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی هەبەووە وەک خۆی باسی کردووە بە هۆی ترس و گوشاری هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کوشتنەی لە ئەستۆ گرتووە و هەتا تەمەنی ١٨ ساڵان لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی تاوانبار لە کرماشان ڕاگیراوە و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە و بڕیارە حوکمەکەی ٤ی دێسەمبەر " ٦ ڕۆژی دیکە " بەڕێوە بچێت.

بنەماڵەی کوژراو ڕەزامەندییان نیشان داوە بەرامبەر بە وەرگرتنی بڕی ٥٥٠ میلیۆن تمەن ئەو لاوە ببەخشن و لەسێدارە نەدرێت، بەڵام بنەماڵەی میلاد بە هۆی دەست کورتی و هەژارییەوە و بە هاوکاری خێررخوازان هەتا ئێستا توانیویانە تەنا ٣٥٠ ملیۆن تمەن کۆ بکەنەوە.

فەریبا بەخشی دایکی میلاد ڕایگەیاندووە کە دار و نەدارمان فرۆشتووە ناوەندێکی خیرخوازیش ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بۆمان کۆ کردوەتەوە، بەو حاڵەش هێشتا بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنمان کەمە و داوای لە خێرخوازان کردووە کە هاوکارییان بکەن و نەهێڵن ڕۆڵەکەیان لەسێدارە بدرێت.

 

 

 

Paylas: