TR KU SO
FB X
Kurdistan

موقتەدا سەدر بۆ ئاشت بوونەوە لەگەڵ مالیکی ژمارەیەک مەرج دیاریدەکات

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2018 03:29

سەركردەی ڕەوتی سەدر، ژمارەیەك مەرج بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار، دیاریی دەكات.
موقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە لێدوانێكی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار لەبارەی ئاشتبوونەوەی نێوانیان، ژمارەیەك مەرجی دیاریی كرد.
موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە:”دەبێت بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ مالیكی، ڕەزامەندی دانیشتوانی موسڵ و ئەنبار و ئەو ناوچانە وەربگرم كە لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە داگیركران”.
بە وتەی سەدر”یەكێك لە مەرجەكانی تری ئاشتبوونەوە لەگەڵ نوری مالیكی، وەرگرتنی مووڵەتە لە كەسوكاری شەهیدانی سپایكەر و سەقڵاویە”.
سەركردەی رەوتی سەدر، رەتیدەكاتەوە لەگەڵ مالیكی ئاشتببێتەوە تا “مافە گشتییەكان و پارە دزراوەكان نەگێڕدرێنەوە و گەندەڵكاران و سەركردەكەیان ڕاپێچی دادگایەكی دادپەروەر نەكرێت تا ماف بۆ هاووڵاتیان بگێڕێتەوە”.

Paylas: