مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، رێباز حەملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، "پێش جەژن دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین".
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، له ساڵی 2019 دا پێنج مووچه هاتوەتە هەرێمی کوردستان و سێ مووچه‌ی ساڵی 2018 و دوو موچه‌ی ساڵی 2019 ی پێ دابه‌شكراوه، ووتیشی، "پێش جه‌ژنیش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "زۆر قسه و باس له‌باره‌ی هاتنی پێنج مووچه له ساڵی 2019 ده‌كرێت، كه به‌هۆی هه‌ندێک ململانێی سیاسی و بابه‌تی دیكه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌و پرسه به‌و جۆره باسی لێكراوه، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌و بابه‌ته به به‌ڵگه و نوسراوه فه‌رمیه‌كانی بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم رونبكه‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌موو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێشتر ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی بۆ وه‌رگیراوه و سه‌رجه‌م داهاته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌بێته بڕیاره و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی.
وه‌زیری دارایی وتیشی، "له ساڵی 2018 حكومه‌تی عێراق ٩ جار مووچه‌ی ره‌وان كردوه، كه بڕه‌كه‌ی دو تریلیۆن و 258 ملیار دینار بوه، له ساڵی 2018 دا سێ مانگ له دابه‌ش كردنی موچه دواكه‌وتوین، له حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و پاره‌ی به‌غدا نارویهتی سێ تریلیۆن و 317 ملیارمان خستوەتهسهر هه‌موی بوەته شەش تریلۆن و 475 ملیار دراوه بۆ موچه‌ی 9 مانگ".
ڕوونیشیکردەوە، "حكوومه‌تی ناوه‌ندی له ساڵی 2019 دا پێنج مووچه‌ی ناردوه، دوو تریلیۆن و 266 ملیار دینار بوه، مانگانه پێویستمان به 881 ملیار دیناره، بۆیه به‌شه‌كه‌ی دیکەی حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆی دابینی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكاریه‌ی هاوپه‌یمانان، حكوومه‌تی هه‌رێم تریلیۆنێک و 831 ملیاری ناردوه بۆ دابه‌شكردنی پێنج مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه سێ موچه‌یان مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2018 بووه و دوو موچه‌شیان هی مانگی 1 و 2 ی 2019 بووه.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه وه‌زیری دارایی ووتی، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌و بڕیاره‌ی كه سی رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكرێت، دابه‌شكردنیشی په‌یوه‌ندی به داهاتی ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یه كه له به‌غدا دێت، پاره‌كه‌ی به‌غدا له دوای 13ی بۆمان ره‌وان ده‌كرێت، چونكه حكومه‌تی عێراق له 13ی هه‌مو مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، بۆیه دواكه‌وتنی موچه په‌یوه‌ندی هه‌یه به رۆژانی پشو و هاتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له به‌غدا بۆمان ره‌وان ده‌كرێت.
رێباز حه‌ملان ئەوەشی خستەڕوو، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان پێش جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كمان له به‌غدا بۆ نه‌هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مووچه‌كان دابه‌ش بكه‌ین بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پێش جه‌ژن مووچه وه‌رنه‌گرن دوای جه‌ژن مووچه كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ئێستا بڕی 200 ملیۆن دۆلار خراوته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران و دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌رانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.