TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی ئەم بەشە لە مووچەخۆرانی هەرێم کەم دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2020 17:57

پەیامی کورد     ...     مووچەی ئەم بەشە لە مووچەخۆرانی هەرێم کەم دەکرێتەوە 

بەڕێوبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "ھەموو بەڕێوبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار  مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوبەری گشتیش دەگرێتەوە.

حازم ئیسماعیل گوتیشی: جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار  بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چوونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.

ووتیشی: دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

Paylas: