TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی مانگی چوار بەم ڕێژە داشکانەوە دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2020 19:11

پەیامی کورد     ...    مووچەی مانگی چوار بەم ڕێژە داشکانەوە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، مووچەی مانكی چواری فەرمانبەران بە لێبڕینی ١٨٪ دابەشدەكرێت، بەڵام پلەباڵاكان هەر ٥٠%یان لێدەبڕێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٢٤-٩-٢٠٢٠) فەرمانگەكانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی ٤ـی ٢٠٢٠ ئامادەبكەن.
بەپێی راگەێندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران، بە لێبڕینی ١٨٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی ٥٠٪ دابەشدەكرێت.

Paylas: