TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 05 Temmuz 2020 13:43

پەیامی کورد      ...    مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەند وەزارەت و شوێنێک دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە مووچەی وەزرارەتی شەهیدان و کەس و کاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.

دوێنێ جووتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەکدا رایگەیاند، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌ێندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران به‌رده‌وامده‌بێت.
باسی لەوەشکرد، تا ١٥-٧-٢٠٢٠ مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت  دابه‌ش دەکرێت.

Paylas: