TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 19 Haziran 2019 14:24

دابەشکردنی مووچەی مانگ ئازاری ڕابردوو بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی  ٥  وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌كان دابه‌ش بكرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی هەریەکە لە وه‌زاره‌ته‌كانی‌ شاره‌وانی‌، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، مافی‌ مرۆڤ، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌، ژینگه‌، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، ده‌زگای‌ مین و كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ له‌ هه‌رێم دەدرێت

Paylas: