Kurdistan
مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی كانونی یەكەم ئاراستەی گەنجینەكانی كردووە سبەی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ موچەی وەزارەتەکانی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن) دابەشكرا.
هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک دەستە و دەزگای حکومەتی هەرێم موچەیان پێدرا.