TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 07 Nisan 2019 14:29

پەیامی کورد  ...   ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ٤ی ٢٠١٩ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەت ، وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یه‌كه‌م وەزارەت مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت، ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش مووچەی یه‌كه‌کانی‌ 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

Paylas: