TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2019 16:47

پەیامی کورد  ...   بەڕێوبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : مووچەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووە و سبەی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئارام نەجمەدین، بەڕێوبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی رۆژی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووە و بڕیارە سبەی لە ھەرسێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بكرێت".

نەجمەدین هەروەها ڕایگەیاند : پارەی هەماهەنگیكار و بەڕێوبەری ھۆبە و بەڕێوبەری قوتابخانەكان ٢٠٠ھەزار دینارە و كارمەندیش ١٥٠ھەزار دینار وەردەگرێت.

Paylas: