TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی چاکسازی کراوی ئەم فەرمانبەرانە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 13 Ağustos 2021 16:41

پەیامی کورد      ...   مووچەی چاکسازی کراوی ئەم فەرمانبەرانە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێم رایگەیاند، چاكسازی خانەنشینی پلەباڵاكان كۆتایی هاتووە، لەم مانگەوە بە لیستی تازە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

حازم ئیسماعیل بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕێکی نزیک لەپارتی راگەیاندوە، چاكسازی خانەنشینی پلە باڵاكان كۆتایی هاتووە، لەم مانگەوە بە لیستی تازە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

ووتیشی، تەنها پەرلەمانتارەكان مابوون، چاكسازی ئەوانیش تەواو بوە‌و مووچەی سەرجەمیان هەمواركراوەتەوە.

ووتیشی، پێویستە چاوەڕێ بین تا حكوومەت بڕیار دەدات، ئەوكات دیاری دەكەین چەند كەس لە خانەنشینی پلە باڵاكان یاسایین‌ و چەندیش نایاسایین.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازەو هەمواركراو، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان دابەش بكرێت.

Paylas: