مردوو پەرەستی زیندوو کوژ ئەمە کاری هەندێک لایەنە
پەیامی کورد ... لاهور شێخ جه‌نگی دەربارەی مردنی نەوشیروان مستەفاوە دەدوێت و دەڵێت، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له چركه‌ساتێكی مێژویی هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان، شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، رۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌ك و ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی جوامێری له ده‌ستدا.
لاهور شێخ جه‌نگی لە یادی تێپەڕبونی دو ساڵ بە سەر کۆچی دوایی نەوشیران مستەفا نووسیویەتی، "دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له چركه‌ساتێكی مێژویی هه‌ستیاری نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین، كۆچی دوایی كرد. سه‌ر له بهیانیی١٩ی ٥ی ٢٠١٧، بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، رۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌ك و رابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی جوامێری له ده‌ستدا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هه‌واڵی ئه‌م كۆسته، هه‌مومانی تاساند و كاریگه‌رییه‌كه‌ی، بۆشایی گه‌وره‌ی له دڵ و ده‌رونی یه‌ك به یه‌كمان و له‌سه‌ر شانۆی سیاسی و پڕۆسه و ره‌وتی روداوه‌كانی كوردستان به‌جێهێشت، تارمایی و نادڵنیایی: ئایندهی سلێمانی، كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگی دەڵێت، "ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری په‌نجا ساڵ خه‌باتی نه‌پساوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال، ژێرخانێكی فیكری و سیاسی و پارتیزانی پڕ وره‌یان له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا بنیادنا، راپه‌ڕینیان سه‌رخست، به هاوكاریی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی تر، هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستانیان دامه‌زراند، كه دواتر به‌هۆی جیاوازی له شێوازی حزبایه‌تی و حوكمڕانی، كاكه نه‌وه، داواكاریی بۆ ریفۆرم و گۆڕان و سه‌رئه‌نجام یه‌كخستنه‌وه‌ی تواناكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، له‌پێناو حوكمڕانی باشتر بۆ كوردستان به‌رز كرده‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگی لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان-ەوە دەدوێت و دەڵێت، "به درێژایی ساڵانی لێكتێگه‌یشتن و قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، من یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، هه‌وڵی ناوه‌ندگیری و ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رخستنی پرۆسهكهم دا و له زۆر بواری ستراتیژی دا، هاوڕێ و هاوبیری كاك نه‌وشیروان بوم".
رونیدەکاتەوە، "به‌داخه‌وه، نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، دوركهوتنهوهیان له كایه‌ی سیاسی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان، رێگه‌ی نه‌دا، هیوا و ئیمزای هه‌ردو جوامێر بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و یه‌كخستنی هێزی بیروبازوی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، سه‌ربگرێت. به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر سیستمی حوكمڕانی و پێگه‌ی كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی كه‌وت".
هەروەها دەشڵێت، "مه‌رگی كاك نه‌وشیروان، كاره‌ساته‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مانی گه‌وره‌تر كرد، نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم و باڵانسی هێز و مۆدێلی حوكمڕانیی و بڕیاردان، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، تاكڕه‌ویی و په‌راوێزخستن و بهبارمهتهگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، جێگه‌یان به راوێژ و هه‌ماهه‌نگی و كۆده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌قكرد، خاك و خه‌ڵكی كوردستان، له دوو ساڵی دوای كۆچكردوان مام جه‌لال و كاك نه‌شیروان، قه‌یرانی به‌رده‌وام روی تێكردن و كوردستانی عێراق، پێگه به‌رزه سیاسییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی جارانی له‌ده‌ستدا و كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن و داگیركاری و قڕكردن".
لاهور شێخ جه‌نگی ئەوەشی خستوەتەڕو، "كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان، دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، ده‌توانێت باڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه، به به‌شداریی پارته سیاسییه هاوههڵوێستهكان، قۆناغ به قۆناغ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه تێپه‌ڕێنێت".