Kurdistan
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: لە (٢٠) وڵات بنکەو نوسینگە بۆ دەنگدان دەکەینەوە
بەوتەی ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەفتەی داھاتوو دەست بە مەشقکردن بەو کارمەندانەی کۆمسیۆن دەکرێت، کە بۆ چاودێریکردنی بنکەکانی دەنگدان رەوانەوەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەعید کاکەیی، ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکانیان بۆ وڵاتانی دەرەوە دەسپێکردووە، لە ھەفتەی داھاتووەوە مەشق و راھێنان بەو کارمەندانەی کۆمسیۆن دەکرێت، کە رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەھەمانکاتدا ئامادەکاری بۆ بەکرێگرتنی شوێن دەکرێت، بۆکردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لەو وڵاتانەی کە ھاوڵاتی عێراقی لێ نێشتەجێیە.
رونیشیکردووەتەوە، کە لە (١٣) وڵات نوسینگە دەکرێتەوە، لە حەوت وڵاتیش بنکە دەکرێتەوە، بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی کە مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکان دەبێت.