TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنە عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد

Navas Jan
Admin
📅 18 Nisan 2023 20:56

پەیامی کورد... ژنە عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد


عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بەدرێژایی شەوی 27ی قەدر لەناو حەرەمی پیرۆزدا بوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ژنێكی عومرەكاری كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كردوە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەو دوای گەڕانەوەی لە حەرەم توشی تەنگەنەفسی بوەو پاش گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دوایی كردوە.
راشیگەیاندوە، ئەو عومرەكارە بە درێژایی شەوی 27 ی قەدر لە حەرەمی پیرۆز بوەو بەشداری هەموو نوێژەكانی تەراویحی كردوە لە شەوی قەدردا تەنانەت نوێژی بەیانیشی كردوەو دواتر باری تەندروستی تێكچوە تاوەكو گەینراوەتە نەخۆشخانە كۆچی دواییكردوە، بڕیاریشە هەر لە حەرەمی پیرۆز نوێژی لەسەر بكرێت و دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی لە سعودیە بەخاك دەسپێردرێت.

 

Paylas: