TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەنابەرێکی کورد لە کەمپێکی پەنابەرانی لۆکسمبۆرگ کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 02 Şubat 2023 20:45

پەیامی کورد... پەنابەرێکی کورد لە کەمپێکی پەنابەرانی لۆکسمبۆرگ کوژرا


گەنجێکی خەڵکی کەرکوک لە کەمپێکی پەنابەران لە وڵاتی لۆکسمبۆرگ لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەری و کوژرا.

دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجێکی خەڵکی شاری کەرکوک لە کەمپێکی پەنابەران لە وڵاتی لۆکسمبۆرگ لەلایەن چەند پەنابەرێکی دیکەوە بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بە سەختی بریندارکراوە، درەنگانی شەوی رابردووش لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

گەنجەکە ناوی هەڵۆ جەبارە، لەدایکبووی ساڵی 1997 ە، پێش کۆچکردنی بۆ ئەوروپا لە سلێمانی دانیشتووە و کاری چاککردنەوەی سەتەلایتی کردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی لەسەر یاری تۆپی پێ لەگەڵ چەند پەنابەرێکی ئەفغانی و پاکستانیی لێیان دەبێتە شەڕ چەند چەقۆیەکی لێدەدەن و برینداری دەکەن.

Paylas: