TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەنەدا هەنارە و کاڵای سەربازی بۆ تورکیا ڕاگرت

Navas Jan
Admin
📅 06 Ekim 2020 14:10

پەیامی کورد ... کەنەدا هەنارە و کاڵای سەربازی بۆ تورکیا ڕاگرت

 

دوای ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ئەرمەنی و كورد لە كەنەدا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند هەناردە و بازرگانی کاڵای سەربازیان لەگەڵ توركیا هەڵپەساردووە.

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لۆبی ئەرمەنیەكان لەگەڵ ژمارەیەك لە كوردانی نیشتەجێی كەنەدا دژی پەیوەندی كەنەدا لەگەڵ توركیا چەند خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوایانكرد ئەو وڵاتە پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا رابگرێت بەهۆی ئەوەی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كەنەدا پێی فرۆشتووە لە دژی كورد و وڵاتی ئەرمینیا بەكاری دەهێنێتەوە. 

 

لەو بارەیەوە فرانسۆی فلپ، وەزیری كاروباری دەرەوەی كەنەدا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "هەموو جۆڕە بازرگانی و هەناردەیەكی سەربازیمان لەگەڵ توركیا هەڵپەساردووە"خوازیاری كۆتاییهێنانین بە توندوتیژی دەشمانەوێت گیانی خەڵكانی مەدەنی پارێزراو بێت. 

Paylas: