کەنەدا هاوکاری زیانلێكهوتوانی لافاوەکەی هەولێر دهكات
پەیامی کورد … کەنەدا هاوکاری زیانلێكهوتوانی لافاوەکەی هەولێر دهكات
باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق رایگهیاند، کەنەدا بڕێك هاوکاری مرۆیی پێشکەشی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سور کرد بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بەسەر زیانلێكهوتوانی لافاوەکەی ئهم دواییهی پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک.
لەمبارەیەوە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق له لهباننامهیهكهدا ئاشكرای كردووە: "له رێگهی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سورهوه هاوكار پێشكهشی زیانلێكهوتوانی لافاوهكهی ئهم دواییهی پارێزگای ههولێر و كهركوك كردوه، كه لافاوەکە بوە هۆی زیان گەیاندن بە ماڵ و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ناوماڵ و ژێرخانی ناوچە زیان لێکەوتوەکان".
لەبەیاننامەكەدا هاتووە:بههۆی لافاوهكهوه 1250 خێزان نەیانتوانی پێداویستییەکانیان دابین بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سور پرۆسەیەکی هاوکاریکردنی خێرایان دەستپێکرد بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ نزیکەی 7500 کەس لە ماوەی چوار مانگدا.
ئەوەش هاتووە:"ئامانج لەو هاوکارییە دابینکردنی یارمەتی پێویستە بۆ قوربانیانی لافاوەکە، کە پێویستی بۆ ئەو هاوکارییەکانە زیاترە لە کاتێکدا دەچینە ناو وەرزی سەرما و یارمەتییەکانی کەنەدا هاوکار دەبێت بۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سور بۆ گەیاندنی یارمەتی خێرا کە پێكدێن لە خۆراك و کەلوپەلی ناخۆراکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکە".
شایەنی باشە شەوی 16ی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبو، بههۆیهوه زیاتر لە دە كهس مردن و زیانی زۆری ماددیش بهر هاوڵاتیان كهوت.