Kurdistan
نەجمەدین کەریم : زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له ماڵی مام جه‌لال ده‌ترسن
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوەڕ پێکراو ، " نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی شاری کەرکووک " لە پرسەی " عادل موراد سكرتێری كوچكردووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی " دا بە یەکێک لە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتووه ئەگەر له‌به‌ر جه‌نابی كاك كۆسره‌ت نه‌بوایه له‌م پرسه‌یه ئامادده نه‌ده‌بووم، لەبەر ئەوەی کە زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ماڵی مام جه‌لال ده‌ترسن و جورئه‌ت و توانای قسه‌كردنیان نیه ئێستا هه‌ندی منداڵ یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆیه له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو سیاسه‌ت و زۆر شتی نه‌وتراو باس ده‌كه‌م