گۆناحە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی
كاردانه‌وه‌كان لەسەر قسه‌كانی محموود ڕه‌زا ئامۆزای نه‌وشێروان مسته‌فا له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی درووست كرد كه گوتوویەتی پێشمه‌رگه برا عه‌ره‌به‌كانی ئهنفاڵكردووە، به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له وه‌ڵامدا ده‌لێـت ” ئەو کەسانەی تۆمەت بۆ هێزی پێشمەرگە هەڵدەبەستن خۆیان هیچ پێگەیەکیان لە کۆمەڵگه‌دا نییە بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی قسەی نەشیاوەوە خەڵک باسیان بکات”.
هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌شلێـت ” بۆشایی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كان درووستبووه، دۆخی ناوچه‌كه زۆر خراپه، له‌باره‌ی كورسیه‌كانی حزبه‌كه‌شی ده‌لێـت ” پێشبینی کەمکردنەوەی ژمارەیەک کورسی یەکێتی دەكەم”.
پێشتریش مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گوڕان وڵامی مەحموود ڕەزا ی داوەتەوە و گوتوویەتی : ” گوناحە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی”.