TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنێك لەلایەن هاوسەرو كەسوكارییەوە كوژرا

Navas Jan
Admin
📅 16 Ekim 2023 19:40

پەیامی کورد... ژنێك لەلایەن هاوسەرو كەسوكارییەوە كوژرا


ژنێكی گەنجی كورد كە دایكی دوو منداڵ بووە، لەلایەن هاوسەرو كەسوكاریەوە لەرۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا.

ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14/10/2023، ژنێكی گەنج بە ناوی ترووسكە عەبدوڵڵازادە، تەمەن 21 ساڵ، خەڵكی گوندی (كاسەكەران) و دانیشتووی شاری (پیرانشار) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن هاوسەرەكەی و باوكی و مامی /مامەكەی خەزووریشی بووە/ بە شێوەیەكە "دڕندانە" كوژرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئەو ژنە كەئێستا دایكی دوو منداڵە، پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 18 ساڵ لەلایەن كەسوكاریەوە بەزۆر دراوە بە ئامۆزاكەیی و ژیانی هاوبەشیان پێكهێناوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ترووسكە عەبدوڵڵازادە دوای ئەوەی هەستی بەوە كردبوو كە مەترسیی گیانی لەسەرە، لە پەنجەرەی ژوورێكی ماڵەكەیانەوە خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە، بەڵام خەزوورەكەی بە ناوی (مستەفا) و هاوسەرەكەی بە ناوی (ڕەحمان) و باوكیشی بە ناوی (حاجی) بردوویانەتە ماڵی مامێكی دیكەی بە ناوی (م. ع) و لەوێ بەشێوەیەكی دڕندانە دەست، قاچ، سەر، مل و هەموو دەموچاویان شكاندووە و دواتریش هەڵیانواسیوە تا گیانی دەرچووە."

باس له‌وه‌ش كراوه‌،باوكی ئەم ژنە گەنجە، دوای كوشتنی كچەكەی، دانی بەوەدا ناوە، كە لەگەڵ برا و برازاكەی خۆی كوشتوویانە و بەرپرسیارەتییەكەشی قبووڵ كردووە.

Paylas: