ئەنەكەسە: هەڵمەتی گرتنی ئەندام و لایەنگرانمان لە رۆژئاوا بەردەوامە
پەیامی کورد … ئەنەكەسە: هەڵمەتی گرتنی ئەندام و لایەنگرانمان لە رۆژئاوا بەردەوامە
ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) رایگەیاند، بەشێك لەئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای كوردستان دەستگیركراون.
ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) لەهەولێر كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و باسیان لەوەكرد، لەئێستادا دۆخی رۆژئاڤای كوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانیان "بوەتە زیندانێكی گەورە" و چەندین كەسیان زیندانیكراون.
راشیانگەیاند، سەرەڕای هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام تائێستاش هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی لایەنگرانیان و تۆقاندن بەردەوامن، هەروەها منداڵانیان بێبەشكراون لەخوێندن و ئیدارەی خۆسەری هەمان سیستەمی خوێندنی حكومەتی سوریا جێبەجێ دەكات".
هاوكات داواشیان كرد، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ كۆتاییهێنان بەو هەڵمەتی گرتنە رۆڵ بگێڕێت.