Kurdistan
ڕۆژنامەنووسێکی ژینگەپارێز لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەنووسێکی ژینگەپارێز لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە دەستبەسەر کرا
رۆژی سێشەممە ٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ بەرامبەر بە ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی؛ ڕۆژنامەنووسێکی ژینگەپارێزی کورد، خەڵکی کامێران بە ناوی ئامانج قوربانی" لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراویان بۆ بەشداری لە پرسەی "حەیدەر قوربانی" گەڕاندۆتەوە.
"ئامانج قوربانی" ئەندامی "حیزبی وەحدەتی نیشتیمانی لقی کوردستان"ـە و ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و سێ مانگ و رۆژێکی بەندکران بە سەردا سەپابوو.