ڕۆژنامەنووسکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
پەیامی کورد … ڕۆژنامەنووسکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز کە بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلگرامیشە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢١، مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سەرجەم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “پرسمان” و هەروەها کەمپەینێک هەر بەوناوە بووە و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای ٨ مانگ و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زۆرترین سزا واتە ١٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.
مستەفا حەمدی لەگەڵ چوار چالاکی دیکە پاییزی ساڵی ڕابردوو دوای سکاڵای سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.