گۆڕان ... مەسروور بارزانی پێگەیەکی بەهێزی هەیە و چاوەڕیی یارمەتی دەکەین بۆ شاری سلێمانی بە بێ جیاوازی
پەیامی کورد ... داوا دەکەین کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، خزمەتی ھەموو شارەکانی کوردستان بکات
پاش هەڵبژاردنی مەسروور بارزانی لهلایهن مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه بۆ سهرۆكایهتیكردنی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستان ، بڕیاروایە سهری ساڵی نوێ حكومهتی ههرێم پێكبهێنرێت..
یەکێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی پێگەیەکی بەھێزی ھەیە و کەس ناتوانێ دەستی بگرێت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دەتوانێ ھەنگاو بۆ چاکسازی بنێت. ئەوەش ئاشکرا دەکات کە یەکێتی سلێمانی و کۆیەی سزا داوە.
موههندیس جەخت لەوە دەکاتەوە ، ئەگەر جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاری دا بەشداری کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەی “بەلای ئێمەوە گرینگە، دەستوور و سیستەمێک بۆ ئەم ووڵاتە دابنێین کە خۆی لە سیستەمی پەرلەمانیدا ببینێتەوە، تاوەکوو بتوانین ھاوشێوەی ووڵاتانی دیکە، بەھۆی ئەو سیستەمەوە بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین”.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر تائێستا حکوومەت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەستی گیرابێت، ئەوا “لەمەوبەدوا ناتوانرێت دەستی مەسروور بارزانی بگیرێت، دواجار مەسروور بارزانی پێگەیەکی بەھێزی ھەیە، بۆیە ئەگەر بیەوێت، دەتوانێ خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات و ھەنگاویش بۆ چارەسەری گەندەڵی بنێت”.
بە بڕوای سەرکردەکەی گۆڕان، بەهۆی ئەوەی یەکێتی دەسەڵاتی بەسەر سلێمانیدا هەیە و دواتریش خەڵکی دەنگیان بە یەکیتی نەداوەتەوە، بۆیە “یەکێتی خەڵکی سلێمانی سزا داوە”. هاوکات داوا دەکات کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، خزمەتی ھەموو شارەکانی کوردستان بکات.