نەوەی نوێ بە دەببە و پێڵاو هەڕەشە دەکات " ئەمەیە پێشکەوتنی ووڵات "
پەیامی کورد ... نەوەی نوێ : بە شەڕە دەببە و پێڵاویش بێ ، ڕێگا بە ڕێکخستنی پڕۆژە یاسای میدیای ئەلێکترۆنی نادەین
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان دژی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنیە لە هەرێمی کوردستان و "ئەگەر شەڕە دەبە و پێڵاویشمان کردبێت، ناهێڵین یاساکە تێپەڕێت".
کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ "بەھەموو شێوەیەک دژی پێشنیازی پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەوەستینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، رێگا نادەن ئەو پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمانی کوردستان تێپەڕێت، ئەگەر "شەڕە دەببە و پێڵاویشمان کردبێت".
ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکی ناڕەزایی لەلایەن بەشێک لە رۆژنامەنووسان راگەێندراوە بۆ راگرتنی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنوسان ئامادەکراوە، لەو چواچێوەیەشدا فراکسیۆن گۆڕان واژووی ئەندامەکانی لەسەر پڕۆژەکە کێشایەوە و فراکسیۆنی کۆمەڵیش رایگەیاند، دژی بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدا نین.